کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"زێلێنسکی": هێرشی بەربڵاوی ڕووسیە بۆسەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین دەستی پێکردووە

11:34 - 30 خاکەلێوه 2722

"زنێلێنسکی" سەرکۆماری "ئۆکراین" ڕایگەیاندووە کە ڕووسیە هێرشی بەربڵاوی کردووەتە سەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی "دونباس" لەو وڵاتە.

ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرامدا وتوویەتی: "ئێمە ئێستا دەتوانین ڕایبگەیێنین کە شەڕی دونباس دەستی پێکردووە، شەڕێک کە ڕووسیە دەمێک بوو خۆی بۆ ئامادە دەکرد. ئێستا بەشێکی زۆری هێزی ئەرتشی ڕووسیە بۆ ئەو شەڕە تەرخان کراون".

بە پاشکشەکردنی هێزەکانی "ڕووسیە" لە ناوچەی دەورووبەری "کیێف"، شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی "ئۆکراین" پەرەی سەندووە، ئەو وڵاتە بۆ جارێکی دیکە سێسەرەی خستووەتە سەر ناوچەی "دونباس" کە سەربەخۆییخوازانی لایەنگری "مسکۆ" لە ساڵی ٢٠١٤وە چەند ناوچەیان لەژێر کۆنتڕۆڵدا بووە.

"سێرگێی گیدای" فەرمانداری ناوچەی "لۆهانسک" وتوویەتی: "بەهۆی هێرشی ڕووسیە ئەو ناوچەیە بووەتە جەهەندەم، ئەو هێرشەی کە ئێمە چەندین حەوتوویە باسی لێ دەکەین".

بە وتەی بەرپرسانی "ئۆکراین" ڕۆژی دووشەممە ٨ کەسی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بەهۆی بۆردومانی "ڕووسیە" کوژراون.