کوردستان میدیا: هێزە نیزامییەکانی رێژیم لە ناوچەی باینگانی سەربە پاوە، هەڵیان کوتاوەتە سەر کاسبکارانی ئەو ناوچە و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرتووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە حەوتووی رابردوودا، هێزە نیزامییەکانی جێگیر لە پاسگای گوندی دڕۆڵە چەندین جار هەڵیان کوتاوەتە سەر خەڵکی گوندەکانی دڕۆڵە، لاوران و کانیسالاری سەربە ناوچەی باینگانی شاری پاوە و سووکایەتییان پێ کردوون.
خەڵکی ئەو گوندە بە هۆی دەست کورتی بەناچاری روو لە سنوورەکان دەکەن و خەڵکی ئەو سێ گوندەش لە چۆمی سیروان لەسەر سنووری ئێران و عێراق سەرقاڵی کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلی نێو ماڵ و سووتەمەنی بوون کە لەلایەن پاسگای گوندی دڕۆڵەوە هێرشیان کراوەتە سەر و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرتووە.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەرچاوەی داهاتی خەڵکی ئەو ناوچەیە، لەو سنوورە دایە کە ئێستا لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە به تهواوی داخراوه .