کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

''زەریف'' نازەریفانە لەگەڵ ئورووپا دوا

12:29 - 14 جۆزەردان 2720

''محەممەد جەواد زەریف''، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی بازاڕی و دوور لەهەر چەشنە ئەخلاقێکی دیپلۆماتیکانە و پرۆتۆکۆلی ڕوو لە ئورووپا دواوە.

''زەریف'' لە تویتێکدا نووسیویەتی، ئەگەر ئورووپا دەیهەوێت دەمی دابخات دەبێ بۆ هەمیشە دەمی دابخات''.

''زەریف'' ئەو قسانەی بەرامبەر بە بێدەنگیی یەکیەتیی ئورووپا لەهەمبەر بێدەنگییان لە ئاستی کوژرانی ڕەشپێستێکی ئامریکاییدا کردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە چەند کاتژمێر پێش لە تویتەکەی ''زەریف" بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا کوژرانی ''فلووید''ـیان بەتوندی مەحکووم کردبوو و ئەو ڕەفتارەی ئامریکایان بە ڕق و کین ناودێر کرد.

ئەو قسانەی ''زەریف'' لە حاڵێکدایە کە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیدا ڕۆژانە دەیان کەسی بێتاوان دەکوژرێن، لەسێدارە دەدرێن، تەقە لە کۆڵبەر دەکرێت، شکنجە و ئازار دەدرێن و تێرۆر دەکرێن. هەروەها چەند ڕۆژ پێش ''ئاسیە پەناهی'' ژنێکی کرماشانی کە خاوەن چەند منداڵی بێ باوک بوو، دوای ڕووخانی ماڵەکەی خۆیشیان کوشت.