کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زەریف وتوویەتی شانازی دەکەم بە ڕێککەوتننامەی ٢٥ ساڵەمان لەگەڵ چین

17:28 - 13 رەزبەر 2720

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ٢٥ ساڵە لەگەڵ چین وتوویەتی: "من به شوێنی ئەو ڕێککەوتننامەیەدا بووم و هەم شانازی دەکەم لەگەڵ ئەو وڵاتەی کە لە داهاتوودا دەبێتە زلهێزی ئابووری لە ئاستی جیهاندا".

"زەریف" هەروەها وتوویەتی: "بەنیسبەت "ئێف ئای تی ئێفـ"ـەوە لەبەرامبەر خەڵکی ئیراندا خۆمان بە سەربەرز دەزانم و تەنانەت پرسیاری هێزی دادوەریی وڵاتیشم بە نرخی گیانم وڵام داوەتەوە و وتوومە: "ئێف ئای تی ئێف" دەبێت واژۆ و پەسەند بکرێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە، هیوادارم بە چوونە نێو دوو کۆنوانسیۆنی "ئێف ئای تی ئێف" هەرچی زووتر ئەو پرسە یەک لایی  بکرێتەوە، هەتا ئێران لەو قەیران و دژوارییە بێتە دەرەوە و لە زووترین کاتدا بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ٢٥ ساڵە لەگەڵ چین و بەرامبەرەکانی دیکە کە دەبێت لە چوارچێوەی "ئێف ئای تی ئێف" لەگەڵ ئێمە هاوکاری بکەن هەنگاوێکی گەورە هەڵبگرین.