کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زەلەکانی زرێبار ئاگریان تێ بەردرایەوە

12:38 - 21 خاکەلێوه 2720

لەلایەن ڕێژیمی ئێران و دەستوپەیوەندییەکانیانەوە هێرشێکی بەربڵاو کراوەتە سەر ژینگە و دارستانەکانی کوردستان و دووبارە زەلەکانی زرێبار ئاگریان تێ بەردرایەوە.

زەلەکانی گۆلی زرێباری مەریوان، لەلایەن دوژمنانی ژینگەوە ئاگری تێبەردرایەوە و ژینگە و سروشتی ئەم دەریاچەیە دووبارە کەوتە بەر مەترسییەکی جیددییەوە.

بە سووتاندنی زەلەکانی زرێبار گیانی چەندین جۆری پەلەوەر و گیانلەبەری ئاوی دەکەوێتە مەترسییەوە.

هەروەها لە ماوەکانی ڕابردوودا ە لە گوندی ''بۆئین'' سەر بە شاری بانە، هەندێک کەسی هەلپەرست بە پشتیوانیی سپای تێرۆریستی پاسداران و بە کەڵک وەرگرتن لە بارودۆخی قەرەنتینەی شار، بە بۆڵدێزێر خەریکی بڕین و لەنێوبردنی دارستانی ئەو گوندەیەن.

لەو پەیوەندییەدا، دارستانەکانی مەریوان کەوتووەتە بەر هێرشی ڕێژیم و هەلپەرستانەوە و سەدان هێکتار لە لێڕەوارەکانی ئەم ناوچەیە بۆ بەرژەوەندیی کەسی لەنێوبران.

دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە شێوەی سیستماتیک لە هەوڵی لەنێوبردنی ژینگە و سروشتی کوردستاندایە و بە هەموو شێوازێک هێرش دەکاتە سەر ژینگەی ئەم نیشتمانە.