کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زەنجیرە کتێبەکانی مێژووی فەلسەفە لە وەرگێڕانی "مەسعوود بابایی" ئامادەی چاپ کرا

13:08 - 1 خەرمانان 2721

"مەسعوود بابایی" وەرگێڕی کورد و ئەندامی ناوەندی نووسەرانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینییەوە دەستی کردووە بە وەرگێڕانی زنجیرە کتێبەکانى مێژووى فەلسەفە لە نووسینى "فرێدریک چارڵز کاپلستۆ" و تاکوو ئێستا پێنج بەرگی ئامادەی چاپ کراوە.

زنجیرە کتێبەکانى مێژووى فەلسەفە، پێکهاتوون لە:

بەرگی یەکەم؛ مێژووی فەلسەفە، یۆنان و ڕۆم

بەرگی دووەم؛ لە ئوگۆستینوس تا سکۆتۆس

بەرگی سێهەم؛ فەلسەفەی کۆتایی سەدەکانی نێوەڕاست و سەردەمی ڕێنێسانس، لە ئۆکام تا سوارێز

بەرگی چوارەم؛ لە دیکارتەوە تا لایب نیتس

بەرگی پێنجەم؛ فەیلەسووفانی ئینگلیزی، لە ھۆبزەوە تا ھیوم

بەرگی شەشەم؛ لە ڤۆڵفەوە تا کانت

بەرگی حەوتەم؛ لە فیشتە تا نیچە

بەرگی ھەشتەم؛ لە بێنتام تا ڕۆسێڵ

بەرگی نۆیەم؛ لە مێن دوبیران تا سارتەر

دەزگاى ڕۆشنبیریی "جەماڵ عیرفان" لە شاری سلێمانی ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەم شاکار گرینگەی لەئەستۆ گرتووە.

"مەسعوود بابایی" ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری "تیشکـ"ـه.