کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"سامان جرجیس" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

13:59 - 24 گەلاوێژ 2720

هونەرمەندێکی ڕەپێری خەڵکی کرماشان و دانیشتووی هەرێمی کوردستان بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، "سامان بێهفەر" ناسراو بە "سامان جرجیس"، شاعیر و هونەرمەندی ڕەپێری خەڵکی کرماشان لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سامان جرجیس نزیکەی یەک ساڵ و نیو پێش، بەهۆی گوشاری وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیم ڕووی کردە هەرێمی کوردستان و لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوو.

ئەو هونەرمەندە ٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

"جەرجیس" تۆمەتی پڕوپاگەندا دژی نیزام لە ڕێگەی خوێندنی ڕەپی وەپاڵ درابوو.

ناوبراو بە هۆکاری نادیار و لە نێو ماشینەکەی خۆیدا بە چەک خۆی کوشتووە.

"سامان جرجیس" پاش خوێندنی دوو گۆرانیی ڕەپی "سنە دژ" و "شەرمەندە" خۆشەویستیی خەڵکی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.