کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣٢ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی خەڵکی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت

12:48 - 25 رەشەمه 2719

لە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٣٦٦ی هەتاوی، ڕێژیمی ڕووخاوی بەعسی عێراق شاری هەڵەبجەی لە کوردستانی باشوور کیمیاباران کرد و ٥٠٠٠ کەس لەو کارەساتەدا شەهید کران.

٣٢ ساڵ لەمەوپێش ڕێژیمی بەعسی عێراق بە کیمیابارانی هەڵەبجە، ژینۆسایدێکی دژ بە نەتەوەی کورد خولقاند کە زیاتر لە ٥ هەزار کەس شەهید و بە هەزاران کەسیش کیمیایی بوون کە ئێستایش ئاسەوارەکانی هەر بەو شارەوە دیارە.

ساڵی ٢٠١٠، ڕێکخراوەی چاوەدێریی مافی مرۆڤی ئامریکا ئەم کارەساتەی بە گەورەترین تاوان دژ بە مرۆڤایەتی لەقەڵەم دا و ئەم کارەساتەی بە کۆمەڵکوژی ناساند.

هۆکاری سەرەکیی ئەو کۆمەڵکوژییە، بوونی سپای تێرۆریستی پاسداران بوو لە هەڵەبجەدا و هێشتا شەڕی ئێران و عێراق کۆتایی نەهاتبوو کە ڕێژیمی ئێران خاکی کوردستانی بۆ هێرش کردنە سەر ڕێژیمی بەعس بەکار دەهێنا.

ئەم کارەساتە تا ئێستا لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بە فەرمی بە ژینۆساید نەناسراوە.

ئەمە یەکەم جار نییە لە مێژووی نەتەوەی کورددا کە کۆمەڵکوژی کراوە؛ کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان و فەیلییەکان، قاڕنێ و قەڵاتان و سەردشت و بە دەیان ژینۆسایدی دیکە ڕوویان داوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان و هەموو وڵاتانی جیهان لە جێگای بە ژینۆساید ناساندنی، بێدەنگییان هەڵبژاردووە.