کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٩ ساڵ شەڕی سووریە ٥٣ میلیارد دۆلار زیانی بەو وڵاتە گەیاندووە

13:02 - 9 جۆزەردان 2720

لە ماوەی ٩ ساڵ شەڕی سووریەدا زیاتر لە ٥٣ میلیارد دۆلار زیان بەو وڵاتە گەیشتووە  و ٤٠ لەسەد لە ژێرخانەکانی سووریەش بە تەواوەتی وێران بووە.

لە ساڵی ٢٠١١ی زاینییەوە کە شەڕی سووریە دەستی پێکردووە، لە ماوەی ئەو شەڕەدا، ٤٠ لەسەد لە  ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە وێران بوون. زیان گەیشتن بە ژێرخانەکانی سووریە بە ٦٥ میلیارد دۆلار خەمڵێندراوە.

کارناسانی ئابووری باس لەوە دەکەن، سەرنیاکردنەوەی شوێنە وێرانەکانی سووریە شتێکی خەیاڵییە و قەت وەدی نایەت.

هاوکات بەهۆی ئەو شەڕەوە هێڵی هەژاری لە سووریە گەیشتووەتە ٨٦ لەسەد و ٢٢ ملیۆن کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتە لە ئێستادا لەژێر هێڵی هەژاریدان.

ڕێژەی بێکاری لەو وڵاتە نزیک بە ٤٣ لەسەدە و نزیک بە ٤ ملیۆن کەسیش کاری خۆیان لەدەست داوە.

لە ماوەی ئەو شەڕە ٩ ساڵەیەدا، ٦٩٠ هەزار کەس کوژراوە  و ١٣ ملیۆن کەس ئاوارە بوون.

لە ساڵی ٢٠١١ی زاینییەوە و دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان لە دژی ڕێژیمی بەشار ئەسەد، شەڕێکی گەورە و خوێناوی بەرۆکی ئەو وڵاتەی گرتووە و ئەو وڵاتە بووەتە گۆڕەپانی ململانێی زلهێزەکانی جیهان و یەکێک لە کێشە لەسەرترین وڵاتانی جیهانە.

ڕێژیمی ئێران به میلیاردها دۆلاری لە وڵاتی سووریەدا خەرج کردووە هەتا دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بپارێزێت و لە ڕێگەی مانەوەی ئەو ڕێژیمە سەرکوتکەرە پەرە بە بیرۆکەی پاوانخوازیی خۆی لە ناوچەکەدا بدات.