ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی، پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی "عەبدوڵڵا ئۆجالان" ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)، کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ ده‌ربڕینی بێزاری له‌و كرداره ڕژانه سه‌ر شه‌قام.
پاش هه‌ڕه‌شه‌ی توركیه له ده‌وڵه‌تی سووریه، حكوومه‌تی سووریه "عەبدوڵڵا ئۆجالانـ"ـی له سووریه ده‌ركرد و دوای ڕۆیشتنی ناوبراو له "ئیتالیا"وە بۆ كێنیا، له‌وێ دهسبەسهر كرا و گه‌ڕێندرایه‌وه توركیه.
ئه‌م كاره بووه هۆی تووڕه‌یی و بێزاریی خه‌ڵكی كورد و به‌تایبه‌ت له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات سه‌ره‌تا سه‌باره‌ت به‌و دهسبهسهركردنه خۆپیشاندانیان كرد و و هه‌ر زوو ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌كه به‌ره‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و دژبه‌ریی كۆماری ئیسلامی گۆڕا و خه‌ڵک دژی ڕێژیم دروشمیان دا.
لە سنە، سەقز، ورمێ، نەغەدە، شنۆ، ماکۆ، کامیاران و تاران و... خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی هاتە ئاراوە و دەیان هاووڵاتی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە خەڵتانی خوێن کران و سەدانی کەسی دیکەش بریندار كران و ژماره‌یه‌كی زۆریش ده‌سبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی کران.
لە شاری سنە زیاترین خەڵک بە دەستی ڕێژیم شەهید کران. نزیک بە ٣٠ کەس لەو خۆپیشاندانانەدا لەلایەن ڕێژیمەوە شەهیدان کرا. چه‌ندین كه‌س ئێسته‌ش بێسه‌روشوێنن و چاره‌نووسیان نادیاره.
هەروەها لە ورمێ خۆپیشاندانی خوێندكاران خه‌ڵتانی خوێن كرا و چه‌ند کەس شەهید و بریندار کران.
بەشداریی ژنان لەو خۆپیشاندانەدا بەرچاو بوو و لە شەقامەکاندا دژی ڕێژیمی ئێران دروشمیان دەوتەوە.
ئەمساڵ ٢٢ ساڵ بە سەر ئەو تاوانه‌ی ڕێژیم تێدەپەڕێت و خه‌ڵكی كوردستان سوورتر له جاران وه‌دوای مافه ڕه‌واكانیان ده‌كه‌ون و ئه‌م ڕێژیمه به هۆكاری سه‌ره‌كیی هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كانیان ده‌زانن.