کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٤١ ساڵ هەڵاتنی مێشکەکان لە ئێراندا

17:47 - 19 رێبەندان 2719

هەر ساڵ لە ئێراندا ١٥٠ هەزار خوێندەوار ئەو وڵاتە بەجێ ‌دەهێڵن و لە وڵاتانی دیکە درێژە بە خوێندن دەدەن.

یەک لەسەر چواری خوێندەواران لە ئێران ئەو وڵاتە بەجێ‌ دەهێڵن و لە وڵاتانی دیکە دەرس دەخوێنن.

لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە هەتا ئیستا، نزیک بە ٥ ملیۆن لە خەڵکی ئێران ئەو وڵاتەیان بەجێ هێشتووە.

مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ ڕێژیمی ئێران لە ئامارێکدا بڵاوی کردەوە، زیاتر لە ١.٥ ملیۆن کەس ناوی خۆیان لە ڕیزی کۆچکردن بۆ کانادا تۆمار کردووە.

خراپیی دۆخی ئابووری، بێکاری و بێهیوابوون لە داهاتووییەکی گەش و گونجاو لە ئێراندا، دەتوانرێت بە هۆکاری کۆچی هەڵکەوتەکان پێناسە بکرێت.

لە ئێستادا و بەتایبەتی دوای وەگەڕخرانەوەی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیم، شاهیتی داڕمانی زیاتری ئابووریی ئێرانین و ڕۆژ بە ڕۆژ هەلی کار لە ئێران بەهۆی داخرانی شیرکەت و کۆمپانیاکان، کەم دەبێتەوە.