کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٤٤٠٠ ساڵ پێش لە کوردستان خەتی نووسین هەبووە

17:04 - 20 سەرماوەز 2720

کۆدشکێنیی دوو ئاسەواری مێژوویی سەردەمی عیلامییەکان دەریخستووە کە ٤٤٠٠ ساڵ پێش لە کوردستاندا خەتی نووسین هەبووە.

ساڵی ١٩٠١ی زایینی دوو کەرەستەی مێژوویی لە کوردستان دۆزراوەتەوە کە براوەته مووزەخانەی "لوڤر" لە پاریس.

هەتا ئێستا هیچ شارەزایەک توانایی ئەوەی نەبووە کە لە نووسینەکانی سەر ئەو ئاسەوارانە تێبگات تا ئەوەی کە لەم دواییانەدا،پڕۆفیسۆرێکی فەرانسەوی بە ناوی "فرانسوا دێسێ" کۆدی ئەو نووسراوەیەی کردووەتەوە.

پاش کردنەوەی کۆدی ئەو نووسراوەیە دەرکەوتووە کە ئەو زمانە بە ئەلف و بێی "عیلامییـ"ـەکانە کە ٤٤٠٠ ساڵ پێش لەو ناوچەیە و لە سەردەمی حوکمڕانیی عیلامییەکاندا کاری پێکراوە.

ئەمە دەریدەخات کە ٢ هەزار ساڵ پێش ئەوەی کە فارسەکان بە دەسەڵات بگەن، لە کوردستان خەتی نووسین هەبووە و کورد حوکمڕانیی خۆی هەبووە.