
بەپێی ئاماری ڕێژیمی ئێران ساڵانە لە ئێران ١٣ هەزار ڕووداوی کار ڕوو دەدات. ئەمە لە حاڵێکدایە کە چاوەدێران باوەڕیان وایە ئەم ئامارە ڕاست نییە و ڕێژەکە دوو بەرابەری ئەوەیە.
هەروەها ئەو ئامارە کرێکارانی نافەرمی و بیمەنەکراو ناگرێتەوە.
ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ڕووداوگەلی زۆر بۆ کرێکاران ڕووی داوە و ئەمساڵ بۆ کرێکاران ساڵێکی کارەساتبار بووە.
لە ئێراندا ئەمنییەتی کاری بوونی نییە و لەو ساڵانەی کۆتاییدا کرێکارێکی زۆر بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار.