کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵانە لە ئێران ١٠٠ هەزار کەس هەوڵی خۆکوژی دەدەن

12:05 - 3 رێبەندان 2721

"تەقی ڕۆستەم وەند" جێگری وەزیری نێوخۆ و سەرۆکی ڕێکخراوی بواری کۆمەڵایەتیی ئێران وتوویەتی: "ساڵانە لە ئێران نزیک بە ١٠٠ هەزار کەس هەوڵی خۆکوژی دەدەن کە ٥ هەزار هەتا ٥٥ هەزار کەس لەو ژمارەیە گیانیان لەدەست دەدەن".

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم چەند ڕۆژ پێش کۆمەڵێک ئاماری لە بواری زیانە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها بارودۆخی نالەباری بوارە جۆراوجۆرەکان لە ئێران بڵاو کردبووەوە.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوە کردووە کە ئەگەر ئەو هەڵکشانی خۆکوژییە لێکۆڵینەوە و چاوەدێریی بەسەردا نەکرێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا ئێران دەچێتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە ڕێژەی خۆکوژی تێیاندا بووە بە قەیران.

بەپێی ئامارەکانی ڕێژیم لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، ١٠٠ هەزار کەس لە ئێران هەوڵیان داوە خۆیان بکوژن و ئێران لەو بوارەدا و لەنێوان وڵاتانی جیهاندا پلەی ١٢٨ی هەبووە.

بەپێی ئەو ئامارانە، ساڵی ٢٠٢١ لە ئێراندا ٤ هەزار و ٤٠٠ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.