کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵانە ٤٤ هەزار کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ئێران کەمئەندام دەبن

12:20 - 23 بانەمەڕ 2722

"حەمیدڕەزا خانکە" بەڕێوەبەری بوردی پسپۆڕیی بواری تەندروستیی ڕێژیم وتوویەتی، ساڵانە زیاتر لە ١٧ هەزار کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دەدەن و زیاتر لە ٤٤ هەزار کەسیش کەمئەندام دەبن.

زیاتر لە ٩٠ لەسەدی گواستنەوەکان لە ئێران لە ڕێگای جادەیی ئەنجام دەدرێت، لە حاڵێکدا ئەو ڕێژەیە لە وڵاتانی دیکە کمتر لە ٥٠ لەسەدە و گواستەوەکان لە ڕێگای ئاسنییەوە ئەنجام دەدرێن. ئەوەش دەتوانێت یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی ڕێژەی ڕووداوی هاتوچۆ بێتە ئەژمار.

ڕووداوی هاتوچۆ لە ئێران لە حاڵێکدا گیانی هاووڵاتییان دەستێنێت و خەساری ماڵییان پێ دەگەیەنێت کە ساڵانە پارەیەکی زۆر لە سزادانی شۆفیران بەدەست دێت و ٨٠ لەسەدی ئەو پارەیەش بە ئۆرگانەکانی وەک وەزارەتی ڕێگا و شارسازی یان شارەداری دەدرێت.