کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵانە ٧٠٠ هەزار کەس لە ئێران کۆچ دەکەن

11:13 - 28 رەزبەر 2721

ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە ساڵانە ٧٠٠ هەزار کەس لە ئێران کۆچ دەکەن.

بەپێی ئەو ئامارە ئەگەر ڕێژەی زاوزێ ١.١ لەسەد بێت، حەشیمەتی ئێران نابێ لە ٧٠ ملیۆن کەس زیاتر بێت، بەڵام ٧٤ ملیۆن کەس یارانە وەردەگرێت، ئەوەەش خۆی گەندەڵییەکی گەورەی ئابوورییە.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ئامار و زانیاریی کارای وەزارەتی کار، لەنێو ئێراندا ٦٨٤ هەزار کەس کە ٥٦٧ هەزاری لە حەشیمەتی شارەکانن و ١١٧ هەزاری لە دانیشتووانی گوندەکانن، بۆ دۆزینەوەی کار لە ئێران کۆچیان کردووە.

سیاسەتە فاشیستییەکانی ڕێژیمی ئێران و کۆکردنەوەی سەرمایە و داهاتەکانی ئەو وڵاتە لە شارە ناوەندییەکان و دامەزراندنی کارخانەکان لەو ناوچانە، بووەتە هۆی ئەوەی کە بەشێکی زۆر لە بنەماڵەکان بۆ گەیشتن بە خزمەتگوزاریی ژیان و کار و داهات ڕوو لە شارە ناوەندییەکانی ئێران بکەن.

ئەو شێوە کۆچکردنە لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش بۆ ناوەندی ئێران زۆر بەرچاوە، بەهۆی ئەوەی کە ڕێژەی بێکاری لە شارەکانی ڕۆژهەڵات زۆر لەسەرە و کەرتی پیشە و داهات زۆر کەمە، هەروەها خزمەتگوزاریی ژیان لە شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵات زۆر لاوازە و خەڵک ناچارن ڕوو لە شارەکانی دیکە بکەن.