کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵی ٩٧ لە مێژووی ئابووریی ئێراندا وێنەی نەبووە

17:43 - 25 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: گەورەترین شۆکی ئەرزی لە مێژووی ئابووریی ئێراندا لە ساڵی ١٣٩٧دا ڕووی داوە.

بەپێی ئامارێکی شیکاری، نرخی دراو و بەرزبوونەوەی دراو لە کابینەی سەرکۆمارەکانی ڕێژیمی ئێران بە ڕیز، هاشمی، خاتەمی، ئەحمەدی نژاد و ڕۆحانی دەرخەری ئەوەیە کە ئابووریی ئێران لە ساڵی ٩٧دا تووشی شۆکێکی ئابووری بووە کە لە مێژووی ئابووریی ئێراندا بێ وێنە بووە.

بەپێی ئەو ئامارە نێونجیی نرخی دراوی بازاڕی ئازاد به ١٥٦ لەسەد گەشەوە بە نیسبەت ساڵی ٩٦ی هەتاوی کە ٤٠٤٥ تمەن بووە بۆ ١٠ هەزار و ٣٥٠ تمەن لە ساڵی ٩٧دا بەرز بووەتەوە.

ساڵی ١٣٧٤ی هەتاوی نرخی دراو لە سەردەمی هاشمیی ڕەفسەنجانیدا ٥٣ لە سەد بەرز بووەتەوە.

ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی نرخی دراو له سەردەمی خاتەمیدا ٣٥ لە سەد بەرز بووەتەوە.

لە سالی ١٣٩٢ی هەتاویدا، نرخی دراو لە سەردەمی ئەحمەدی نژاددا ٩٢ لە سەد بەرز بووەتەوە.

لە ساڵی ١٣٩٧دا نرخی دراو لە سەردەمی ڕۆحانیدا ١٥٦ لە سەد بەرز بووەتەوە.

هەر بەپێی ئەو ئامارە بەرزبوونەوەی نرخی دراو دوای شەڕی ٨ ساڵە، ١٥٠٠ لە سەد بووە.

بەرزبوونەوەی دراو لە سەردەمی قاجاردا (سەدەی ١٩) ٤٥٠ لە سەد بووە.

بەرزبوونەوەی دراو لە سەردەمی پەهلەویدا ٤٠٠ لە سەد بووە.

ئەو ئامارە باس لەوە دەکات کە دەسەڵاتی زاڵ بەسەر ئێراندا لە لایەن گرووپێکی گەندەڵ دەستی بەسەردا گیراوە و ئابووریی ئێران تەنیا دزی و تاڵانی تێدا دەکرێت و مافیاکان ئابووریی ئەو وڵاتەیان به دەستەوە گرتووە و خەڵکیش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەژارتر دەبن.