کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەی "ڕۆژهەڵات" لە ڕێوڕەسمێکدا دەستی پێ کرد

12:37 - 27 خەرمانان 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، کاتژمێر ٨ی بەیانی،  ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ لە قوتابخانەی بنەڕەتیی "ڕۆژهەڵات" لە کەمپی ئازادیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا دەستی پێ کرد.

ڕێوڕەسمی کرانەوەی ساڵی نوێی خوێندن بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ''ئەی ڕەقیب'' و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بە بەشداریی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە کۆیە، بەڕێوەبەر و مامۆستایان و کارمەندانی قوتابخانە بەڕێوە چوو.

لە ڕێوڕەسمەدا مامۆستا ''نەبەز'' بەڕێوەبەری قوتابخانەی "ڕۆژهەڵات" چەند وتە و ڕێنمایی پێشکەش بە قۆتابییان کرد.

دواتر شیرینی بە سەر مامۆستایان و قوتابییان دابەشکرا و پاشان قوتابیان بە ڕیز چوونە ناو پۆلەکانی خوێندن .