کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵیادی کۆچی دواییی شاعێرێک کە بۆ نەتەوەکەی ژیا

13:00 - 17 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و ٥٤ ساڵ پێش ئێستا، شاعێری کورد، "محەممەد کابولی"، ناسراو بە "مامۆستا قانع" کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا قانع، شاعێرێکی بەناوبانگی کورد بوو، کە بە ھۆی شێعرەکانیەوە بە "شاعێری چەوساوەکانی کوردستان" ناوبانگی دەرچووە.

شێعرەکانی مامۆستا قانع ھەوێنی بیرێکی پێشکەوتووخوازانەیە. شاعێر لەو باوەڕەدا بووە کە لە وڵاتێکی فرەنەتەوەدا دەبێت کە ھەموو نەتەوەکانی نێو چوارچێوەی ئەو وڵاتە وەک یەک بژین و لە ڕووی یاسای کۆمەڵایەتییەوە یەکسان بن و وەکوو یەک سەربەستیی سیاسییان پێ بدرێت.

ناوبراو، ھەمیشە لە ھەڵویستی سیاسییانەی نەتەوە سەرەکەییەکانی ئەو جۆرە وڵاتانەدا سڵەمیوەتەوە و لە شێعرەکانیدا ئەمەی بە لادێنشینەکان گەیاندووە و پەرەی بە بیری نیشتمانپەروەری داوە.

ناوبراو ساڵی ١٢٧٧ی هەتاوی، لە گوندی "ڕیشێنـ"ـی مەریوان لە دایک بووە و ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی، بە هۆی نەخۆشیی تەنگەنەفەسییەوە لە گوندی "لەنگەدێـ"ـی ناوچەی شلێر کۆچی دوایی کردووە.