کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ستادی عەملیاتیی حیزبی دێموکرات: هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

18:45 - 17 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: هێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە یەکەمین رۆژی شەڕ لە دژی چەکدارانی داعشدا گوندێکیان لەدەستی تیرۆریستان رزگار کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هێزەکانی هاوبەشی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە هێرشێکی هاوبەشدا، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی سەرلە بەیانیی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە هێرشێکی هاوبەشدا بۆسەر چەکدارانی داعش لە گوندی \'\'چەم شۆڵە\'\' لە ناوچەی \'\'گەوێر\'\' توانییان زەبرێکی قورس لە چەکدارانی داعش بدەن، تێکیان بشکێنن و کۆنترۆڵی گوندەکە بە دەستەوە بگرن.

بەپێی ئەم راپۆرتە، هەنووکە گوندی \'\'چەم شۆڵە\'\' لەژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دایە.

سەرلە بەیانیی دوێنی پێنجشەممە هێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە فەرماندەیی ستادێکی عەملیاتی بەرەو بەرەکانی شەڕ لە ناوچەکانی دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستان لەمەڕ پاراستنی خاک و سەروەریی هەرێمی کوردستان بەڕێ کرابوون.