کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ستادی ژیاندنەوەی گۆلی ورمێ پشکی ئاوی وەرزێڕانی "مەهاباد"ی کەم کردەوە

12:15 - 15 پووشپەڕ 2722

ستادی ژیاندنەوەی گۆلی ورمێ ٥٥ ملیۆن میتری سێجا پشکی ئاوی وەرزێڕانی "مەهاباد"ی کەم کردووەتەوە کە ناڕەزایەتیی وەرزێڕانی ئەو شارەی لێ کەوتەوە و ئەو کارە بە ناڕەوا دەزانن.

کەمکردنەوەی پشکی ئاوی وەرزێڕان لەلایەن ستادی ژیاندنەوەی گۆلی ورمێ لەحاڵێکدایە کە لە کۆی ١٢ هەزار هێکتار زەوی وەرزێڕیی لە مەهاباد تەنیا نزیک بە ٥٠٠ هێکتار لەو زەویانە مێکانیزە کراون و ئەو بڕە ئاوەی کە هێشتا بە وەرزێڕان دەدرێت بەشیان ناکات.

وەرزێڕانی مەهابادی لەگەڵ کۆمەڵێک کێشەی وەک: "کەمیی ڕێژەی میکانیزاسیۆنی کشتوکاڵی لە شاری مەهاباد لە هەڵسەنگاندن لەگەڵ سەرانەی گشتیی ئێران، پێنەدانی بە وەختی پێداویستییەکانی وەرزێڕان" لەلایەن شیرکەتەکانی هەرەوەزی بەرەوڕوون.