کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"سراو قەمەر" لە شوێنێکی سیاحەتییەوە دەبێت بە بە شوێنی زبڵ و خاشاک

11:22 - 18 خەزەڵوەر 2720

لە کرماشان بەهۆی ئەوەیکە شوێنێکی دیاریکراو بۆ فڕێدانی زبڵەکانی نەخۆشخانەکان دیاری نەکراوە، ئەو شوێنەی ئێستا کە زبڵی لێ فڕێ دەدرێت جێگای زبڵی دیکەی نییە.

"ئازەر وەلیزادە" جێگری چاودێریی ژینگەی پارێزگای کرماشان باسی لەوە کردووە: "سراو قەمەر کە بۆ فڕێدانی زبڵی نەخۆشخانە کەڵکی لێ وەردەگیرێت ئیتر جێگای نەماوە".

بەپێی قسەکانی ئەو کاربەدەستە هەتا چەند حەتووی دیکە ئەگەری هەیە کارەساتێک لەو شوێنە بخولقێت.

بەهۆی دۆخی ئێستای کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان کە یەکێک لەو پارێزگایانەیە دۆخێکی قەیراناویی هەیە، ڕۆژانە نزیک بە چوار تۆن زبڵ لە نەخۆشخانەکان بەرهەم دێت.

ئێستا بەهۆی ئەو زبڵە زۆرەوە "سراو قەمەر" شوێنیکی بۆ فڕێدانی زبڵ نەماوە. بڕیار بووە کە شوێنێکی دیکە بۆ زبڵەکانی نەخۆشخانە لە کرماشان دیاری بکەن، بەڵام ئەو کارە جێبەجێ نەکراوە.

"سراو قەمەر" شوێنێکی سیاحەتییە و باخاتی میوەی هەیە، بەڵام ئێستا زبڵی نەخۆشخانەی لێ فڕێ دەدرێت.