کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سروشتی دەوروبەری شاری مەهاباد بەهۆی فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە دۆخێکی خراپدایە

12:47 - 28 خاکەلێوه 2722

بەهۆی فڕێدانی زبڵ و خاشاکی زۆر لە دەوروبەری شاری مەهاباد سروشتی ئەو ناوچەیە بە تەواوی پیس بووە و کێشەی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە.

بەهۆی نەبوونی شوێنی گونجاو، پاشماوەی خانوو و زبڵی ماڵان لە دەوروبەری شار فڕێ دەدرێن، بۆیە سروشتی ناوچەکە تووشی کێشە بووە.

شارەداریی مەهاباد لە جیاتی پێڕاگەیشتن بەو دۆخە و چارەسەرکردنی، خەریکی گەندەڵی و خواردنی پارەی خەڵکن.

خەڵک لەهەمبەر ئەو دۆخە ناڕەزایەتی دەردەبڕن و دەڵێن، بۆچی شارەداری بە دۆخی پاک و خاوینیی دەوروبەری شار ڕاناگات بەڵام کاتێک کە هەر ئەو زەوییانە بەش بەش کران و بۆ فرۆشتن دانران، شارەداری خۆی لەسەر بە خاوەن دەکات.

سەرەڕای ناڕەزایەتی و گلەیی زۆری خەڵک، بەڵام شارەداری و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە هۆکاری جیاجیا خۆ لە پاک و خاوێنیی ئەو شوێنانە دەبوێرن و شوێنێکی تایبەت بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاک دیاری ناکەن.