ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز و مه‌ریوان كه ناوچه‌یه‌كی شاخاوی و دڵڕفێنه، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه تووشی كاره‌سات ده‌بێته‌وە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێژیم زیاتر تێكی ده‌دا.
جگه له سووتاندنی دارستانەکان، ئه‌مجاره ڕێژیم به مەبەستی چاوترسێنكردنی خه‌ڵک و وره‌دان به جاش و پاسداره‌كانی، ڕێگای ناوچه‌ی سه‌رشیو و هه‌روه‌ها به‌رده گه‌وره‌كانی سەر ئەم ڕێگایەی به نووسینی دروشم و دانانی بێنێری ته‌بلیغاتی تێک داوه و ناشیرینیانی كردووه.
هه‌روه‌ها به ڕەوانەکردنی هه‌زاران كه‌س لە چه‌كداری خۆی بۆ ئه‌و ناوچانه و ڕاگواستنی چه‌کوچۆڵ، لێڕه‌وار و شاخه‌كانی تێک داوه و له زۆر شوێن كاری هه‌ڵكه‌ندن و تێكدانی ژینگه‌كه‌ی كردووه.
تێكدانی سروشت و ژینگەی ئەو ناوچەیە، هەروەها ناردنی هێز له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وە، خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و خەڵکی ئه‌و ناوچەیەی به‌تایبه‌تی زۆر تووڕە کردووە.