
"بەهمەن بابازادە" هەواڵنێری بواری موزیک بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە لاپەڕەی توییتێری فەرمیی خۆیدا باسی لە هەڵگرتنەوەی مێلۆدیی "سەلام فەرماندە" کردووە و نووسیویەتی: "لە ڕووی پارچە موزیکێکی عێراقی هەڵگیراوەتەوە".
هەروەها "بابازادە" نووسیویەتی: "با بە کورتی بڵێم کە سەلام فەرماندەش هەڵگیراوەتەوە و بە گشتی ساختەیه".
ناوبراو وتوویەتی: "ئێمە هەواڵنێرانی موزیک کاتێک کارێک بە بێ ناوهێنانی بەرهەمهێنەری مێلۆدی هەڵدەگیرێتەوە و پاشان بڵاو دەکرێتەوە دەستەواژەی دزیی هونەریی بۆ بەکار دەهێنین".
سروودی "سەلام فەرماندە" چەند حەوتوو پێش لە هەموو قوتابخانە سەرەتاییەکانی کوردستان و ئێران بە زۆرەملێ بە قوتابییان لە وەسفی "عەلی خامنەییدا" دەوترایەوە.
ئەو کارە دژکردەوەی زۆری خەڵکی لێکەوتەوە و خەڵک ڕایانگەیاند ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران دەیهەوێ مێشکی منداڵانی ئێمە بە پیلانە ئیدئۆلۆژیکەکانی خۆی تێک بدات.