کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سروودی "ئەی ڕەقیب" و وتەکانی "دوکتور قاسملووی ڕێبەر" لە بڵندگۆی مزگەوتی گوندی "میراوێـ"ـی شنۆ بڵاو کرایەوە

12:58 - 14 جۆزەردان 2722

شەوی هەینی ڕێکەوتی ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠١، خەڵکی تێکۆشەری گوندی میراوێی شنۆ بۆ پشتیوانی لە خەباتی حیزبی دێموکرات و گەلی کورد، چالاکییان بەڕێوە برد.

ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی گوندی "میراوێ" بە بڵاوکردنەوەی سروودی "ئەی ڕەقیب" و وتەکانی "د. قاسملووی ڕێبەر" بۆ ماوەی سێ خولەک لە بڵندگۆی مزگەوتەوە، جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و گەلی کورد دووپات کردەوە.

ئەو چالاکییە بووەتە جێگای خۆشحاڵیی خەڵکی گوندەکە.

خەڵکی تێکۆشەر بە بەڕێوەبردنی ئەو چالاکییە سەلماندوویانە کە هیچ حیسابێک بۆ بوونی ڕێژیم ناکەن و فەزای ترس و خەفەقانی پێکهاتوو لەلایەن ڕێژیمەوە هیچ گرینگییەکی لەلای ئەوان نییە.