کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"سروەی بەیانی" چاپ كرا

11:24 - 6 رەشەمه 2721

دیوانی "سروەی بەیانی" بەرهەمی "سەلاح نیساری" شاعیر و نووسەری كورد خەڵكی شاری بۆكان چاپ کرا.

ئەو دیوانە شێعرە هاوكات لە ئورووپا و كوردستانی ڕۆژهەڵاتیش چاپ كراوە و کەتووەتە بەردەستی خوێنەران.

"سەلاح نیساری" خاوەنی پتر لە ٢٠بەرهەمە لە بواری منداڵان، چیرۆك و ڕۆماندا.

بەشێک لە بەرهەمەکانی ناوبراو بریتین لە: " ترووسكەیەك لە تاریكیدا(چیرۆك)، لە چەشنی ژیان(چیرۆك)، خاڵخاڵۆكە(شێعری منداڵان)، بزەی چرۆ(چیرۆك)، شەكرە سێو(شێعری منداڵان)، بزەی پەپوولە(چیرۆك)، سەیدەوان(چیرۆك)، تەپی سازندان(چیرۆك)، بۆقە شین(چیرۆك)، سمۆرە كلكی زەردە(چیرۆك)

هەروەها چەندین بەرهەمی هەیە کە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی کە بەشێک لەو بەرهەمانە بریتین لە: "خەرمانە چیرۆك، ئەفسانەی ئازەربایجان، سەمەد قەت نامرێ، لێكۆڵینەوە لەمەرچۆنیەتی پەروەردە لە ئێران، بەڕێوەبەری قوتابخانە، لوڕستان لە سەفەرنامەی گەشتیاراندا" و چەندین بەرهەمی دیکە.

ناوبراو خاوەنی  دەیان وتار و لێكۆڵینەوەی ئەدەبییە کە لە گۆڤارەكانی "سروە، ئاوێنە، مەهاباد، بۆكان،هەڵاڵە، ڕامان، كاروان، سەردەم، بەیان، سیروان، ئاویەر"و باقی حەوتەنامە و ڕۆژنامەكاندا بڵاو بووەتەوە.