کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سزای ٤ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بۆکانی بڕایەوە

17:08 - 29 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی بۆکانی بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران، سزای ٤ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە.
بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی عومەر محەممەدزادە، خەڵکی شاری بۆکان، پاش بانگهێشتن بۆ دادگا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری مەهابادەوە، بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران سزای٤ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، عومەر محەممەدزادە، ماوەیەک لەوەپێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە دەسبەسەر و بە دانانی بارمتەی ٣٠ میلیۆن تمەنی‌‌ بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران