![](/weney-mallperr/8949.jpg)
کوردستان میدیا: پێنج هاووڵاتیی کورد لە کرماشان بە تۆمەتی رۆژوو نەگرتن سزای لێدانی قامچیان بۆ بڕایەوە و حوکمەکەش لە بەرچاوی گشتیی خەڵکەوە بەڕێوەچوو.
هەواڵدەریی کاری ئێران بڵاوی کردەوە شوێنی حوکمی ئەو ٥ هاووڵاتییە کورد لە بەرچاوی گشتیی خەڵکەوە لە چوار شوێنی شاری کرماشان بەڕێوەچووە.
سەرپەرستی بەڕێوەبەردنی سزاکان لە دادگوستەریی پارێزگای کرماشان هۆکاری \'\'سزادانی ئەو ٥ هاووڵاتییەی لەبەر چاوی گشتیی خەڵک\'\'ەوە بۆ \'\'رۆژوو خواردنیان لەبەر چاوی گشتیی خەڵک\'\'ەوە گەڕاندووەتەوە.
دوو کەس لەو هاووڵاتییە لە چوارڕییانی نەوبەهار، یەک کەس لە مەیدانی ئازادی، یەک کەس لە مەیدانی فیردەوسی و یەک کەسی دیکەش لە چوارڕێیانی موتەهەری، سزاکەیان بەڕێوەچووە.