کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سلێمانی؛ بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکرات لە یادی ٤٧ ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

17:46 - 11 جۆزەردان 2722

شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سلێمانی، لە یادی ٤۷ ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریی کرد.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردان، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی "ئیسماعیل ڕەحمانی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزب لە سلێمانی، بۆ یادی ٤٧ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی ئەو حیزبەیان کرد.

شاندی حیزبی دێموکرات لەلایەن "جەزا سەید مەجید" لێپرسراوی مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی نیشتمانیی کوردستانەوە پیشوازییان لێ کرا.

شاندی حیزبی دێموکرات وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی و هەروەها یەکگوتارییان لە ڕاستای بەرژەوەندییەکانی نەتەوەکەمان بۆ بە ئاوات خواستن.

شایانی باسە لەلایەن "جەزا سەید مەجید" سپاسی بەشداریی شاندی حیزبی دێموکرات کرا.