کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمۆرەکانی زاگرۆس بۆ تاران و شارەکانی تری ئێران قاچاخ دەکرێت

12:32 - 12 جۆزەردان 2722

بەهۆی ڕاوی لەڕادەبەدەری سمۆرەکانی زاگرۆس لەلایەن کەسانی دژەژینگەوە ئەو ئاژەڵە کێوییە خەریکە لەنێو دەچێت. هەروەها سمۆرەکانی زاگرۆس لە کوردستان بۆ تاران و باقیی شارە فارسنشینەکان قاچاخ دەکرێت.

سمۆرەکانی زاگرۆس بەهۆی لەنێوبردنی دارستانەکانی زاگرۆس و بەتایبەتی قاچاخی ئەو ئاژەڵە لەلایەن ڕاوچییەکانەوە، هەڕەشەیان لەسەرە.

هەروەها ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی زاگرۆس یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی لەنێوچوونی سمۆرەیە.