کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمیناری تەشکیلاتی لەسەر کۆنگرەی ١٥ حیزب لە بریتانیا بەڕێوەچوو

12:47 - 25 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بریتانیا، سیمینارێکی تەشکیلاتیی بۆ بەڕێز هەمزە بایزیدی نوێنەری بەشدار بووی ئەو کۆمیتەیه لە کۆنگرەی ١٥ بەڕێوەبرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ لەمەو بەر سیمینارێکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی حیزب لە بریتانیا لەسەر کۆنگرەی ١٥ی حیزبی دێمۆکرات بۆ نوێنەرانی بەشداری کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەو وڵاتە پێکهات.
بڕیار و راسپاردەکانی کۆنگرە، چۆنایەتیی نێوەڕۆکی باس و بابەتەکان و گرینگیی ئەو باسانە کۆمەڵە بابەتێک بوون کە لەو سمینارەدا تیشکیان خرایە سەر و بەشدارنی سمینارەکە چالاکانە لە باسەکاندا بەشدارییان کرد.