![](/weney-mallperr/2845.jpg)
کوردستان میدیا: سمیناری رۆڵی ئێران لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، لە زانکۆی هێلسینکیی فینلاند بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران و مامۆستایانی بەشی رۆژهەڵات ناسیی ئەو زانکۆیه بەرێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو سیمینارە رێکەوتی ٣ی سەرماوەز بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران و مامۆستایانی بەشی رۆژهەڵاتناسیی زانکۆی هێلسینکی، بەڕێوەچوو.
کۆڕ گێڕانی ئەو سیمینارە جابر ئەحمەد، توێژەر و کۆمەڵناسی ئەهوازی و مەجید حەقی چالاکی سیاسی و بەرپرسی کۆمەڵەی ئاشتی و گەشەپێدان بوون.
سەرەتای سمینارەکە وێڕای شی کردنەوەی مێژووی گەشەسەندنی ناسیۆناڵیزمی ئێرانی و پێکهاتەی حکوومەتەکانی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامی ئێران، دێمۆگرافیی وڵاتی ئێران و سیستەمی سیاسیی ئێرانیان بۆ بەشداران شی کردەوە.
پاشان باس لە رۆڵی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چ لە سەردەمی حکوومەتی دیکتاتۆریی پەهلەوی و چ لە سەردەمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کرا.
لەو سیمینارەدا ئاماژە بە هەندێک فاکتۆری وەک: قسەکانی خومەینی بۆ ناردنە دەرەوەی شۆڕشی ئیسلامی و دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاروباری وڵاتانی ناوچە و پۆشتەوپەرداخ کردنی هێزە تیرۆریستییەکانی ناوچە، رۆڵی ئێران لە سووریە و پشتیوانیی ئەو رێژیمە لە دەسەڵاتی حاکم بەسەر سووریەدا کرا.
سمیناری رۆڵی ئێران لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا لە لایەن زانکۆی هێلسینکی، کۆمەڵەی ئاشتی و گەشەپێدانی کوردستان و ئەنجومەنی دۆستایەتیی فینلاند ــ سووریه ساز درابوو.