کوردستان میدیا: سمینارێک له ژێر ناوی ئێران، داهاتوویه‌کی بێ زوڵم بوونی ده‌بێت؟ له وڵاتی سوێد به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژی شه‌ممه، رێکه‌وتی 26ی خاکه‌لیوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 14ی ئاپریلی 2012ی زایینی، سمینارێک له ژێر ناوی ئێران، داهاتوویه‌کی بێ زوڵم بوونی ده‌بێت؟ له‌لایه‌ن فۆلک پارتییه‌ت (پارتی گه‌ل) له وڵاتی سوێد به‌ڕێوه ده‌چێت.
ته‌وه‌ره‌کانی سمینار ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه له خۆ ده‌گرێ:
ــ کردنه‌وه‌ی سمینار
فرێدریک ماڵم، وته‌بێژی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتی گه‌ل
ــ سیاسه‌تی دونیای ده‌ره‌وه به‌رانبه‌ر به ئێران
ئیدریس ئه‌حمه‌دی، دوکتۆرا له زانکۆی ستۆکهۆڵم، پسپۆڕی بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی ئێران
دونیای ده‌ره‌وه بۆ گوشار هێنان بۆسه‌ر رێژیمی ئێران چی ده‌کات، چ رێگه‌یه‌ک پێویسته بگیردرێته به‌ر و چ رێگه‌یه‌ک هه‌تا ئێستا گیراوه‌ته به‌ر؟ یه‌کیه‌تیی ئورووپا بۆ زۆرتر کردنی گوشار بۆسه‌ر رێژیمی ئێران چ رۆڵێکی هه‌یه؟
ــ مافی ژنان و توندوتیژیی رێژیم به‌رانبه‌ر جیابیره‌کان
مێهره‌نگیز کار، پارێزه‌ر و چالاکی مافی ژنان له ئێران، مامۆستای زانکۆ له زانکۆی براون له رۆد ئایله‌ند، هه‌روه‌ها نووسه‌ری چه‌ندین په‌رتووک.
ره‌وشی مافی مرۆڤ له ئێران چۆنه؟ سوێد و یه‌کیه‌تیی ئورووپا چۆن ده‌توانن ئوپۆزیسیۆن به‌هێز بکه‌ن؟
ــ جۆراوجۆری له ئێران
مێرۆ عه‌لیار، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و نوێنه‌ری پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و مریه‌م عه‌لیپوور، ئه‌ندامی پێشووی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران.
له ناو سنووره‌کانی ئێران چه‌ندین جۆره خه‌ڵک به روانینی جۆراوجۆر به زوڵم و داهاتوو، ژیان ده‌به‌نه سه‌ر. نوێنه‌رانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران باسی بارودۆخی رۆژئاوای ئێران ده‌که‌ن. کورده‌کان له ئێران زۆرتر له 10 میلیۆنن، به‌ڵام له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه له ژێر گوشار دان و له‌لایه‌ن جیهانی ده‌ره‌وه چاوپۆشی‌یان لێ ده‌کرێ!
ــ ئێران و سووریه
ناتان شاکار، هه‌واڵنێری رۆژنامه‌ی داگێنز نیهێتێر له ئورشه‌لیم.
سووریه و ئێران ئه‌مڕۆ زۆر له یه‌ک نێزیکن. ئه‌م یه‌کیه‌تییه له نێوان ئه‌م دوو وڵاته له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌که؟ رۆڵ و روانینی ئێران به‌رانبه‌ر به به‌هاری عه‌ره‌بی چییه و ئه‌م یه‌کیه‌تییه به له‌به‌رچاو گرتنی گرووپه چه‌کداره‌کان وه‌ک حێزبۆڵڵا و حه‌ماس چۆنه؟
ــ شه‌رایه‌تی گۆڕان له ئێران بوونی هه‌یه؟
شه‌هریار ئاهی، یه‌کێک له پێکهێنه‌رانی یه‌کیه‌تی بۆ ئێران
شه‌هریار ئاهی باسی وڵاتێک به مێژوویه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند، تاقمێکی یاخی و سیاسه‌تێکی به بن‌به‌ست گه‌یشتوو ده‌کات. هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری ساڵی داهاتووی ئێران له ساڵی داهاتوو چۆن ده‌بێت؟
بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زێده‌تر پێوه‌ندی به‌م ئیمه‌یله‌وه بکه‌ن:
[email protected]