کوردستان میدیا: لەو سمینارەدا ئامانج و پێکهاتەی ڕێكخراوی UNPO بۆ بەشداربووانی سمینارەکە شی کرایەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشهممه، ڕێكهوتی ٢٦ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، د. عهلی عهبدیلزاده، نوێنهری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ڕێكخراوی UNPO سمینارێکی بۆ ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ولاتی سوید سەبارەت بە ڕێکخراوی UNPO بەڕێوە برد.
لە بەشی یەکەمی سمینارەکەدا، عهبدیلزاده باسێکی گشتی لەسەر بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێشکەش کرد و لەم چوارچێوەیەدا ئەرکەکان و شێوازی کارکردنی بەشی پەیوەندییەکان خرایە بەرباس.
بهشێكی دیكهی سمینارەکە تهرخانكرابوو بۆ باسكردن لەسەر ڕێكخراوی UNPO و لەم بەشەدا ئامانج و پێکهاتەی ڕێكخراوی UNPO بۆ بەشداربووانی سمینارەکە شی کرایەوە.
لەو پەیوەندییەدا، عهبدیلزاده ڕۆڵی ڕێكخراوی UNPOی لە گەیاندنی دەنگی نەتەوەکانی ژێردەست بە ناوەندە نێونەتەوەییەکانی وەک نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکیەتیی ئورووپا بەرز نرخاند.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە ڕێكخراوی UNPO پلاتفۆرمێکی گرینگە بۆ ئەزموون گۆڕینەوە لەسەر خەبات و شێوازی کارکردن دژی زوڵم و زۆر.
بەشی کۆتایی سمینارەکە بۆ پرسیار و وەڵامدانەوە تەرخان کرابوو کە لە لایەن عەبدیلزادەوە وەڵامی پرسیار و تێبینییەکانی بەشداربووان درایەوە.