کوردستان میدیا: له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه ته‌شکیلاتییه‌کانی کۆمیته‌کانی حیزب، کۆمیته‌ی دانمارک کۆبوونه‌وەیەک به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی به‌ڕێوه برد.
کۆبوونه‌وه‌کە سمینارێکی ته‌شکیلاتی بوو که سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب بۆ ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکرات له ئالبوورگی دانمارک به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، سمیناره‌که به خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ کرد.
به‌ڕێزان سوله‌یمان که‌ڵه‌شی و جه‌مشید خوسره‌وی وه‌کوو نوێنه‌رانی به‌شداری کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکرات له دانمارک له کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب، یه‌که‌مین سمیناریان له باکووری دانمارک له شاری ئالبوورگ به‌ڕێوه برد.
بڕیار و راسپارده‌کانی کۆنگره‌ی ١٥، خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی کۆنگره و هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕه‌کانی کۆنگره کۆمه‌ڵێک بابه‌ت بوون که له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگره‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر کرایه‌وه و لێدوانیان پێشکه‌ش به به‌شدارانی سمیناره‌که کرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و سمیناره‌دا به‌شداران، را و دید و بۆچوونی خۆیان خسته به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی سمیناره‌که و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه وه‌ڵام درانه‌وه.