کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سناتۆرێکی کۆماریخواز ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی "جۆ بایدن" بەنیسبەت ئێران گرت

11:57 - 19 رەشەمه 2720

"تام کاتن" سناتۆری کۆماریخوازی ئامریکایی بەنیسبەت سیاسەتەکانی "جۆ بایدن" لەهەمبەر ئێران و حووسییەکان ڕایگەیاندووە، ئەو سیاسەتە بوێری دەدات بە باسکەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەتا هێرش بکەنە سەر عەرەبستان.

ئەو سناتۆرە باسی لەوە کردووە: "مووشەکەکانی ئێران بەسەر سعوودییەدا دەبارێن، هەڵگرتنی پلەبەندیی تێرۆریزم لەسەر گرووپەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن ئەو گرووپانە بەهێزتر دەکات".

ناوبراو وتوویەتی، ئامریکا ڕۆڵی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ ئەو هێرشانەی کە بۆ سەر هێزەکانی ئامریکایی لە عێراق کراون دادەپۆشێت و بە جێگای ئەوەی هێرشەکان بخاتە ئەستۆی ئێران، بەرپرسیاریەتییەکەی دەخەنە ئەستۆی ٦٥ لەسەدی شیعەکانی عێراق.

"ندپرایس" وتەبێژی وزارەتی بەرگریی ئامریکا، بە مەحکوومکردنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر سعوودییە وتوویەتی، ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەشێک لە بەرژەوەندییەکانی ئامریکایە و واشنتۆن هێزەکانی لە ناوچەدا دەهێڵێتەوه.