کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سندووقی نێونەتەوەیی پارە: جیهان تووشی مەندیی ئابووری بووە

13:01 - 10 خاکەلێوه 2720

بەرپرسی سندووقی نێونەتەوەیی پارە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جیهان تووشی مەندیی ئابووری بووە.

"کریستالینا جۆرجیوا"، بەرپرسی سندووقی نێونەتەوەیی پارە، ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوە، ڕایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جیهان تووشی مەندیی ئابووری بووە.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە هیوادارە ڕێبەرانی جیهان تێبگەن کە تەنیا هەوڵی هاوئاهەنگ دەتوانێت پێش بە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت.

"جۆرجیوا" زیادی کردووە، سندووقی نێونەتەوەیی پارە خەریکی لێکدانەوەی بارودۆخ و دیتنەوەی ڕێکارێکی کارایە تا پێش بە ڕووخانی وڵاتگەلی قەرزدار بگرێت.

درێژایی و قووڵایی ئەو مەندییە ئابوورییە پەیوەندیی بە بەرتەسک کردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وڵامی هاوئاهەنگ بەو قەیرانەوە هەیە. بە ئاماژەدان بە ڕاوەستانی لەناکاوی جیهانی، بازاڕە تازە بەدیهاتووەکان بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ لێکەوتەکانی بارودۆخی بەدیهاتوو، پێویستییان بە ٢ و نیو تێرێلیۆن دۆلارە.

زیاتر لە ٨٠ وڵاتی جیهان کە زۆربەیان وڵاتگەلێکی کەم داهاتن، داوای پارەیان لە سندووقی نێونەتەوەیی پارە کردووە کە یەک لەو وڵاتانەش ئێران بووە.