کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سنوورەکان دادەخەین و گەشەیان پێ دەدەین

12:32 - 7 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنییەتیی ڕێژیمی ئێران، باسی لەوە کردووە، کە سنوورەکان دادەخەن و لە هەمان کاتدا بۆ گەشەی پارێزگا سنوورییەکان کار دەکەین.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بڵاویان کردووەتەوە، کۆمسیۆنی ئەمنییەتیی ڕێژیمی ئێران، لە دانیشتنێکدا بڕیاریان داوە، کە بە مەبەستی گەشەی پارێزگا سنوورییەکان و ئەمنییەتی سنوورەکان، سنوورەکان دادەخەن و ئەو بڕیارەش بە زووترین کات جێبەجێ دەکەن.

ڕێکخراو، بنکە و ناوەندە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران، بە مەبەستی پاراستنی سنوورەکان، هێزی نیزامی ڕەوانەی سنوورەکان دەکەن و لە کوردستاندا بە شێوەیەکی بەربڵاوتر و توندتر چاوەدێریی سنوورەکان دەکەن.

"فەلاحەت پیشە"، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنییەتیی ڕێژیم وتوویەتی: ئەمنییەتی سنوورەکانی کوردستان زەمانەتێکە بۆ ئەمنییەتی وڵات.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم، باسی لەوەش کردووە، کە سەرەڕای تەرخان نەکردنی بوودجەی پێویست ئێمە کاری ئەمنییەتیی خۆمان لە سنوورەکان ئەنجام داوە.

ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم ئەرکدار کراوە، کە لە ماوەی دوو حەوتووی داهاتوودا هێزەکانی خۆی بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە ڕەوانەی سنوورەکان دەکات.