ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی پێشگرتن بە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا و بەهۆی زەردبوونی دۆخی هەندێک لە پارێزگاکان، سنوورەکانی نێوان ئێران و عێراق دادەخات.
بە سەرنجدان بە تەشەنای زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و زەردبوونی دۆخی شارەکانی پارێزگای کرماشان و بۆ پێشگرتن لە تەشەنای زیاتری ئەو ڤایرۆسە لە سنوورەکانی عێراقەوە، هاتوچۆی موسافیر لە سنوورەکانی "پەرویزخان" و "خوسرەوی" لە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ٤ی ڕەشەمەوە، بۆ ماوەی ٢ حەوتوو دادەخرێت.
هەروەها "عەلی موستەفەوی" جێگری سیاسی، ئەمنییەتی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری ورمێ ڕایگەیاندووە کە بە سەرنجدان بە نارنجی بوونی دۆخی ٧ شاری پارێزگای ورمێ و ئەگەری سووربوونی دۆخی ئەو پارێزگایە، سنوورەکانی نێوان عێراق و پارێزگای ورمێ دادەخرێت.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە، هیچ چەشنە هاتوچۆیەکی موسافیر لەنێوان ئەو سنوورانەدا ناکرێت.