کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سنە بە چڕی میلیتاریزه کراوە

10:59 - 20 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: بنکە و ناوەندە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری سنه فەزای ئەو شارەیان به چڕوپڕی میلیتاریزه کردووه.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری سنه شەقام و کۆڵانەکانی ئەو شارەیان میلیتاریزه کردووە و بە توندی هاتوچۆی خەڵک کۆنتڕۆڵ دەکەن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد هێزه نیزامییەکانی ڕێژیم بە مەودای چەند میتری جێگیر کراون و هەموو جموجۆڵی خەڵک کۆنتڕۆڵ دەکەن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرته شەقامەکانی شەشوومی بەهمەن و فێردووسی، بە تایبەتی هێزی نیزامی تێدا جیگیر کراوە.

ڕێژیمی ئێران لە دوای هێرش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات، لە شارەکانی  کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕێوشوێنی توندی ئەمنییەتیتری لە ترسی هەستانەوەی خەڵک گرتووەتە پێش.