کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سنە لەگەڵ ڕێبازی قاسملوو پەیمان نوێدەکاتەوە

11:54 - 22 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە، لە پەیامێکدا بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، بەڵێنیی وەفادارییان بە ڕێبازەکەی قاسملوو نوێکردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

خەڵکی خۆڕاگری کوردستان، تێکۆشەرانی دێموکرات، ڕێبوارانی ڕێگەی ئازادیی نیشتمان، ئازادیخوازانی ماندوونەناس!

ئێمە وەکوو ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە، سەری ڕێز و حورمەتتان بۆ دادەنوێنین و سەربەرزانە شانازیتان پێوە دەکەین. هەر وەک دەزانن سیهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ڕێبەری مەزنمان، دوکتور قاسملوویە.

ئەمساڵ لە دۆخێکدا ئەو ساڵڕۆژە وەبیر دێنینەوە کە لە هەموو کات زیاتر حکوومەتی فاشیستی کۆماری غەدر و خەیانەت، ئاسۆی تاڵ و ڕەشی بەرەو کۆتایی دەڕوات.

لە هەمان کاتدا کوردانی دەرەوەی وڵات ڕێپێوانێکی بەرین و بەربڵاویان بەڕێوە برد، کە کاریگەریی ئەو ڕێپێوانە لە داهاتوویەکی نەچەندان دوور، لە وڵاتانی ڕۆژئاوا خۆی دەنوێنێت و بێگومان داوێنی کۆماری ئیسلامی دەگرێتەوە. هەر لەم بەرەبەرەی ساڵوەگەڕە، کڕنۆش دەبەین بۆ دەنگی چەکی ڕۆڵە بەشەرەفەکانی دێموکرات، واتە پێشمەرگە خەباتگێڕەکانی حیزبی دێموکرات و پێیان دەڵێین ئێوەن ڕۆحی ئەم نیشتمانە. ڕۆحی ڕێبەر و بلیمەتی ناسراوی جیهان قاسملووی مەزن، بە بوونتان ئارامە و دەسرەوێت.

سیهەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری شەهید قاسملوو سەرەتای ڕووخانی دەسەڵاتە نەگریسەکەی تارانە و دڵنیاین کە تەخت و بەختیان کۆتایی پێ هاتووە و مێژووی ڕەشی کۆماری ئیسلامی بۆ هەتاهەتایە کۆتایی پێ دێت.

بەرز و پیرۆز بێت ئاڵای کوردستانی گەورە

یادی شەهیدەکانمان بەردەوام لە زەین و بیر و دڵماندایە

دەست و چاوی تاک بە تاکی پێشمەرگەی کوردستان ماچ دەکەین

بێگومان سەردەکەوین بە سیاسەتی دروست و ژیرانەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە

داهاتوویەکی گەش و ڕوون چاوەڕوانی نەتەوەکەمانە

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنە

٢١ی  پووشپەڕی ٢٧١٩ی  کوردی