
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە لە چالاکییەکدا ئەو تابلۆیانەی کە لەسەر شەقامەکان ناوی پاسدارە کوژراوەکانی ڕێژیمی ئێرانیان لەسەرە، ڕەش کردووەتەوە.
ئەو شوێنانەی کە تابلۆکانیان لێ ڕەش کراونەتەوە بریتن لە: "تابلۆی بلواری فاتمە ئەسەدی، بلواری ٢٢ی بەهمەن و بلواری شەبلی" و دەیان تابلۆی دیکە.
ئەو ڕۆڵە تێکۆشەرانە بە دروشمگەلی "بژی حدکا و سەرکەوێ ڕاسان" ئەو چالاکییەیان بەڕێوە بردووە.