کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"سنە و ورمێ" دوو پارێزگای ڕێکۆردداری هەڵاوسانن

12:03 - 7 بەفرانبار 2720

ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، لە مانگی سەرماوەزدا پێوەری گشتی بۆ بنەماڵەکان گەیشتووەتە ٢٨٠.٦ و بەنیسبەت مانگی ڕابردوو ٢.٠ لەسەد بەرز بووەتەوە.

بەپێی ئەو ئامارە نرخی هەڵاوسانی مانگانە لە پارێزگای "ورمێ" ٤.٥ بەرز بووەتەوە. هاوکات نرخی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ لە پارێزگای "سنە" گەیشتووەتە ٥٤.٢ لەسەد.

سەرەڕای بەرزبوونەوەی ئاماری بێکاران و پەیوەستبوونی ڕێژەی بەرچاو لە حەشیمەتی ئێران بە بێکارانی وڵات، بەرپرسان، دەسەڵاتداران و ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بەو قەیرانە کۆمەڵایەتییە بێدەنگن.

زۆربوونەوەی ئاستی نەختینەیی لە هۆکارەکانی هەڵاوسانن و ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی کە چینی مامناوەندی کۆمەڵگا کە مووچە وەردەگرن و داهاتێکی نەگۆڕیان هەیە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هێزی کڕینیان کەم ببێتەوە و هەژاریی ئەم چینەی لێ بکەوێتەوە.