ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆیی لە بەرەبەری تێرۆرکرانی شەهید دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانیدا، پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
ئەندامانی حیزب لەو پەیامە ڤیدیۆییەدا ڕایانگەیاندووە کە شەهید "سادق شەرەفکەندی" یار و پشتیوانی شەهید دوکتور "قاسملوو" بوو و پاش شەهیدبوونی دوکتور "قاسملوو"، بە ڕێبەریی خۆی حیزبی دێموکراتی هەتا بەرزترین ئاستی خۆی برد.
ئەوان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا وێڕای پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ خوێنی شەهیدان، ئامادەیی خۆیان بۆ هەر چەشنە بڕیار و ئەرکێکی حیزبی دەربڕیوە.