![](/weney-mallperr/1218.jpg)
کوردستان میدیا: هه‌یئه‌تێکی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، سه‌ردانی سێ رێکخراو و کۆمیته‌ی خوێندکاریی کوردستانی ئێرانیان له پارێزگای سلێمانی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێ‌شه‌ممه رێکه‌وتی ١٦ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هەتاوی، هه‌یئه‌تێکی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز که‌یهان یووسفی سکرتێری یه‌کیه‌تیی خوێندکاران، سه‌ردانی سێ رێکخراوی کۆمیته‌ی خوێندکاریی یه‌کیه‌تیی دێمۆکراتیکی کوردستان، کۆمیته‌ی خوێندکارانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی خوێنده‌وارانی رۆژهه‌ڵاتیان له پارێزگای سلێمانی کرد.
له دیداری سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌و رۆژه که‌له بنکه‌ی سه‌ره‌کیی کۆمیته‌ی خوێندکاریی یه‌کیه‌تیی دێمۆکراتیکی کوردستان له ناوچه‌ی بازیان و به میوانداری به‌رێزمحه‌ممه‌د خۆش‌چهره به‌رپرسی ئه‌و کۆمیته خوێندکارییه به‌ڕێوه چوو، سه‌ره‌تا سکرتێری یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کورته‌باسێکی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی کورد و پێوه‌ندیی خوێندکارانی کورد له‌گه‌ڵ بزاڤی خوێندکاریی سه‌رانسه‌ری کرد و پێویستی، هاوکاری و هاوفیکری زیاتری ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی له‌مه‌ڕ دامه‌زراندنی فیدراسیۆنێکی خوێندکاریی تایبه‌ت به خوێندکارانی کوردستانی ئێرانی پێشکه‌ش کرد.
دواتر به‌رپرسی کۆمیته‌ی خوێندکاریی یه‌کیه‌تیی دێمۆکراتیکی کوردستان نزیکی و هاوڕایی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی به گرینگ وه‌سف کرد و دامه‌زراندنی فدراسیۆنی رێکخراوه خوێندکارییه‌کانی کوردستانی ئێرانی به گرینگ له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ر له هه‌مان رۆژدا هه‌یئه‌تی یه‌کیه‌تیی خوێندکاران سه‌ردانی کۆمیته‌ی خوێندکاری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانیان کرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز محه‌ممه‌د حه‌کیمی به‌رپرسی کۆمیته به گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا.
له‌م دانیشتنه‌دا، سکرتێری یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران باسی گرینگی دامه‌زراندنی فدراسیۆن و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێکخراو و کۆمیته خوێندکارییه‌کانی کوردستانی ئێرانی له ژێر چه‌ترێکدا کرد و له پێوه‌ندیه‌دا، که‌یهان یووسفی ده‌ستنیشان کردنی هێما و رۆژی خوێندکاری کوردی بۆ بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری له کوردستانی ئێران به گرینگ و چاره‌نووس‌ساز له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌یئه‌تی کۆمیته‌ی خوێندکارانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له‌م دانیشتنه‌دا، نزیکی و هاوده‌نگیی رێکخراوه خوێندکارییه‌کانی کوردستانی ئێرانیان بۆ تاوتوێ کردنی زیاتری مه‌سه‌له‌ی فدراسیۆنی خوێندکاری و کۆ‌ده‌نگی له‌سه‌ر هێما و مێژووی بزاڤی خوێندکاریی کوردی به گرینگ و ره‌وا زانی.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌کانی شاندی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران‌دا ئێواره‌ی رۆژی سێ‌شه‌ممه، هه‌یئه‌تی یه‌کیه‌تیی خۆێندکاران کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی خوێنده‌وارانی رۆژهه‌ڵات پێک هێنا.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز کۆماس شه‌هبازی ، به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی خوێنده‌وارانی رۆژهه‌ڵات خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ی هه‌یئه‌تی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ده‌ربڕی و دانیشتنی ئه‌م دوو لایه‌نه‌ی به گرینگ زانی.
هه‌یئه‌تی خانه‌خوێ له درێژه‌دا، دانیشتن و هاوکاریی ئه‌و دوو رێکخراوه خوێندکارییه‌ی به گرینگ هه‌ڵسه‌نگاند و ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی به په‌یامێک زانی بۆ رێکخراوه خوێندکارییه‌کانی کوردستانی ئێران و رێکخراوه خوێندکارییه‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان.
پاشان سکرتێری یه‌کیه‌تیی خوێندکاران جه‌ختی له‌سه‌ر بیروڕا گۆڕینه‌وه‌ی هه‌موو رێکخراوه و کۆمیته خوێندکارییه‌کانی کوردستانی ئێران کرده‌وه و هاوده‌نگیی زیاتری رێکخراوه‌کانی بۆ پته‌و کردنی هه‌ر چی زیاتری بناغه‌ی فدراسیۆنی به سیاسه‌تی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له قه‌ڵه‌م دا.
دواتر هه‌ردولا ئاماده‌کاریی خۆیان بۆ داڕشتنی قه‌واره‌ی فدراسیۆنی خوێندکارانی له کورت‌ماوه‌دا به ده‌سپێکی کاره‌کان و پێویستی سه‌ره‌تایی پرۆژه‌که زانی.