کوردستان میدیا: هه‌یئه‌تیکی پارلمانی نوروێژ سه‌ربه حیزبی چه‌پی ئه‌و وڵاته، سه‌ردانی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێمۆکراتیان له شاری سلێمانی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٧ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێکی پارلمانی نوروێژ به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز ئه‌کته‌ر چودری، جێگری به‌رپرسی پارلمانی نوروێژ، سه‌ردانی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان له شاری سلێمانی کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز محه‌ممه‌د ساحیبیئهندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز محه‌ممه‌د ساحیبی، له‌سه‌ر بارودۆخی ئێران و کوردستان و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌هه‌مبه‌ر ئازادیخوزانی ئێران به‌گشتی و نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌تایبه‌تی چه‌ند باسێکی پێشکه‌ش کرد.
ره‌وتی رووداوه‌کان له ناوچه و هه‌ڵوێستی رێژیمی ئیسلامیی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و رووداوانه پرسگه‌لێک بوون که له‌سه‌ریان ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
پاشان به‌ڕێز چودری تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که به‌سه‌ر کورددا هاتووه و پێویستیی هاریکاریی کورد له‌مه‌ڕ دووپات نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی به گرینگ زانی.
له به‌شێکی دیکه‌ی دانیشتنه‌که‌دا له‌سه‌ر پێوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی چه‌پی نوروێژ و توندتۆڵ‌تر کردنی پێوه‌ندیی نێوان هه‌ر دوو لا پێداگری کرایه‌وه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران