کوردستان میدیا: هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکرات، سه‌ردانی په‌نابه‌رانی مانگرتووی وڵاتی دانمارکیان کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٥ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ دانمارک، به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز دیار مه‌ولایی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی گشتیی حیزب له‌و وڵاته، سه‌ردانی کۆمه‌ڵیک هاووڵاتیی کورد و ئێرانیی په‌نابه‌رییان کرد که به هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی ئیداره‌ی په‌نابه‌ریی دانمارک و وه‌زاره‌تی کۆچبه‌ران به دۆسییه‌که‌یان، مانیان له خواردن گرتووه.
هه‌یئه‌تی ناوبراو وێڕای گوێگرتن له قسه و باسه‌کانی په‌نابه‌رانی مانگرتوو، پشتیوانیی خۆیان و حیزبه‌که‌یانی پێڕاگه‌یاندن و به‌ڵێنییان پێدان که هه‌وڵی خۆیان له‌مه‌ڕ پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی ناله‌باری په‌نابه‌ران، پێوه‌ندییه‌کانی خۆیان له دانمارک و ئورووپا بخه‌نه گه‌ڕ.
مێهدی قه‌شقایی، وته‌بێژی مانگرتوانی په‌نابه‌ر له وڵاتی دانمارک، وێڕای سپاس و پێزانینی خۆی له‌و سه‌ردانه، داوای له حیزب کرد که‌له بڕشت و پێگه‌ی خۆی له‌مه‌ڕ گه‌یاندنی ده‌نگی په‌نابه‌رانی مانگرتوو به لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان بخاته گه‌ڕ و که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێت.
١٦ هاووڵاتیی کورد و ئێرانی له وڵاتی دانمارک له رێکه‌وتی ١٨ی بانه‌مه‌ڕه‌وه هه‌تا ئێستا مانیان له خواردن گرتووه و به‌پێی زانیارییه‌کان بارودۆخی جسمی و ته‌ندروستییان له دۆخێکی خراپ دایه.