کوردستان میدیا: هه‌یئه‌تێکی ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی وڵاتی نوروێژ سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتیان کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی حه‌سه‌ن شهرهفیـهوه، پێشوازییان لێ کرا.
به‌پێی راپۆرتی کوردستان میدیا، سه‌ر له به‌یانیی رۆژی سێشه‌ممه رێکه‌وتی ٢٥ی رەزبەری ١٣٩١ی هەتاوی، ئاره هۆڤدهناک له ئیداره‌ی زانیاری له‌سه‌ر وڵاته‌کان، یویریوند سوێرنسن له ئیداره‌ی پێداچوونه‌وه به داخوازیی په‌نابه‌ران (UNE) و هیوا مورادی له ئیداره‌ی په‌نابه‌ران (یۆردی ــ ئای) سه‌ردانی بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
له‌و دانیشتنه‌دا ئاره هۆڤدهناک هێندێ بابه‌تی له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسیی ئێران، بزووتنه‌وی رزگاریخوازیی کوردستان، رۆڵی حیزبی دێمۆکرات، ئامانجه سیاسییه‌کان و شێوازی خه‌بات و تێکۆشان ورووژاند که ئه‌و باس و بابه‌تانه له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن شه‌ره‌فییه‌وه وڵام درانه‌وه.
به‌شێکی دیکه له باسه‌کانی هه‌یئه‌تی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر بارودۆخی خه‌باتی گه‌لانی ئێران و گوشار و زوڵم و زۆرییهکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌و تێکۆشه‌ره مافخوازنه‌ی گه‌لانی ئێران بوو.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا نوێنه‌ری ئیداره‌ی په‌نابه‌ران وتی: ئێمه له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر و ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه مه‌ترسییان له‌سه‌ره، به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراو کار ده‌که‌ین.
ئه‌و هه‌یئه‌ته ئه‌وه‌شی خسته روو، زانیاری و پشتگیریی حیزبی دێمۆکرات له‌و که‌سانه‌ی که له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامییه‌وه مه‌ترسیی گیانیان له‌سه‌ره، بۆ ئێمه جێگای بایه‌خه و گرینگیی پێ ده‌ده‌ین.
له به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا باسێکیش له‌سه‌ر (NGO)کانی حیزبی و یه‌کیه‌تییه‌کانی لاوان، ژنان و خوێندکاران و شێوه‌ی کار و تێکۆشانیان که‌وته به‌ر باس.