ک/مــــــــــیدیا: دوو هه‌یئه‌تی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران به شێوه‌یه‌کی جیاجیا سه‌ردانی پارلمانی کوردستان و پایمانگای فه‌ڕانسه‌وی له عێراقیان کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هه‌یئه‌تێکی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز فواد خاکیبه‌یگی سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان، به هاوڕێیه‌تیی کۆمه‌ڵێک رێکخراوی مه‌ده‌نیی دیکه، سه‌ردانی پارلمانی کوردستانیان کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی پارلمان به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێزان دوکتور ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆکی پارلمان به گه‌رمی پێشواییان لێ‌کرا.
شاندی رێکخراوه‌کان پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی دوکتور ئه‌رسه‌لان بایز به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی پارلمان کرد.
هه‌یئه‌تی پارلمانی کوردستان سپاسی خۆیان ئاراسته‌ی وه‌فدی میوان کرد و هیوایان خواست له داهاتوودا بتوانن به راوێژ له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵێک یاسای سه‌رده‌میانه له راستای وه‌دیهێنانی داخوازیی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان به‌گشتی و توێژی لاوان به‌تایبه‌تی په‌سند بکه‌ن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌یئه‌تێکی دیکه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوان به‌سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز زینی کوردستانی ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی لاوان، له سمیناری په‌یمانگای فه‌ڕانسه‌وی له عێراق کرد که به مه‌به‌ستی کاری رێکخراوه‌کان و پرسی ژینگه پێکهاتبوو، به‌شداریی کرد.
پاش سمیناره‌که هه‌یئه‌تی یه‌کیه‌تیی لاوان چاوی به به‌ڕێز ستاڤلی به‌رپرسی په‌یمانگای فه‌ڕانسه‌وی که‌وت و له کۆتاییشدا له به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نجان کۆبوونه‌وه.